به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دایەنگەکان بەسەردەکاتەوەو بەدواداچوون بۆ ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ گه‌شه‌ی منداڵ ده‌كات
سه‌عات 2 بۆ 4ی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه، 2ی 1ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی به‌ڕێز هیوا سه‌رعید، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان دایه‌نگه‌ی كۆشكی منداڵی به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌دواداچوونی ته‌واوی بۆ كاره كارگێڕیی‌و یاساییه‌كانی دایه‌نگه كرد‌و ژوور‌و هۆڵه‌كان‌و به‌شه جیاجیاكانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و به‌دواداچوونی بۆ ژیانی منداڵه‌كان كرد.
له به‌دواداچوونه‌كانیدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختی له ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵه‌كان كرده‌وه، هه‌ربۆیه ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی ئاراسته‌ی دایه‌نگه‌كرد و هیوای خواست باشتر خۆیان بۆ خزمه‌تی منداڵانی دایه‌نگه یه‌كلا بكه‌نه‌وه و په‌ره به تواناكانیان بده‌ن به شێوه‌یه‌كی زانستی‌و جه‌ختی كرده‌وه له ساڵی 2019شدا به‌شی دایه‌نگه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له كردنه‌وه‌ی ڕاهێنان بۆ گه‌شه‌پێدانی توانای كارمه‌ندانی دایه‌نگه حكومی و ناحكومییه‌كان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای چڕكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشتی‌و به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی دایه‌نگه.
|