• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌یمانگای‌ ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی‌ مێشك به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستا‌و توێژه‌رو كارمه‌ندانیان ده‌كات

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 2ی‌ 1ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێزان ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاشتی‌ نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان‌و شێخ له‌تیف عه‌زیز، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ر، په‌یمانگای‌ ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی‌ مێشكی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ په‌یمانگاوه‌ به‌ گه‌رمی‌ پێشوازیان لێكرا.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و هاوڕێكانی‌ منداڵانی‌ سودمه‌ند له‌ په‌یمانگاكه‌یان به‌سه‌ركرده‌و  ده‌ستخۆشیان له‌ به‌ڕێز م.كه‌ژاڵ عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رجه‌م ستافه‌كانی‌ له‌ توێژه‌رو مامۆستاو كارمه‌ندان كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن.

له‌و سه‌ردانه‌یدا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ستافی‌ په‌یمانگای‌ ئاراسته‌كرد به‌ بایه‌خدان به‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پڕۆگرامه‌ی‌ دایانڕشتوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كانی‌ له‌سه‌ر ڕابێنن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ سود له‌ مامۆستاو پسپۆڕانی‌ زانستی‌ ئه‌و بواره‌ وه‌ربگرن.

هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پیرۆزبایی‌ ساڵی‌ نوێی‌ 2019ی‌ لێكردن‌و هیوای‌ خواست ساڵی‌ نوێ ساڵی‌ خێرو خۆشی‌ و به‌جێهێنانی‌ ئه‌رك‌و فرمانی‌ زیاتر بێت بۆ خزمه‌تی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت.


02/01/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.