• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئه‌نجومه‌نی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ دوا كۆبوونه‌وه‌ی‌ ساڵی‌ 2018ی‌ خۆی‌ ئه‌نجامده‌دات‌و پلانی‌ ساڵانه‌ی‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 27ی‌ 12ی‌ 2018، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ یاریده‌ده‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و شاره‌زایانی‌ دیوان‌و سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و سه‌رجه‌م به‌رپرسی‌ به‌ش‌و هۆبه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئه‌نجومه‌نی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ دواكۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ (11)ی‌ ساڵی‌ 2018ی‌ خۆی‌ ئه‌نجامدا، ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتبوو له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ پلانی‌ ساڵی‌ 2018ی‌ سه‌رجه‌م به‌ش‌و هۆبه‌كان.

له‌سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ سه‌ره‌تای‌ وته‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی‌ له‌ ته‌واوی‌ به‌رپرس‌و به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندان كرد كه‌ له‌ ساڵی‌ 2018دا دڵسۆزانه‌ كاریانكرد، به‌تایبه‌ت ده‌ستخۆشی‌ له‌ ئاماده‌بووان كرد كه‌ زۆر به‌ بایه‌خه‌وه‌ كاره‌كانی‌ خۆیان له‌ چوارچێوه‌ی‌ پلانێكی‌ واقیعی‌ ژیرانه‌ی‌ ئامانجداردا ڕێكخست‌و به‌ پێی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ ده‌ستنیشانكراو پلانه‌كانیان جێ به‌جێكرد، هه‌روه‌ك ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ پێویسته‌ به‌ زووترین كات به‌ هاوكاری‌ به‌شی‌ پلان، داڕشتنی‌ پلانی‌ ساڵی‌ 2019 بگه‌یه‌ننه‌ كۆتایی‌، هه‌روه‌ك به‌شه‌كانیشی‌ ڕاسپارد كه‌ به‌ پێی‌ پسپۆڕی‌ په‌یوه‌ندیداریان هاوكاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بن بۆ داڕشتنی‌ پلانی‌ ساڵی‌ 2019یان به‌ هه‌مان كڵێشه‌و میكانیزمی‌ پلانی‌ دیوان له‌ ساڵی‌ 2018دا.

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌و ڕووداوه‌ نه‌خوازراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ كرد كه‌ لێره‌و له‌وێ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌هه‌ژێنن، هه‌روه‌ك بیری‌ ئاماده‌بوانی‌ خسته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ هه‌ڵوێسته‌ بكه‌ین‌و له‌ ڕوانگه‌ی‌ چاره‌سه‌رو ڕێگرتن له‌ ڕووداوه‌كانه‌وه‌ پلانه‌كانی‌ خۆمان گه‌ڵاڵه‌ بكه‌ین له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌رك‌و كارو ده‌سه‌ڵاته‌كاندا.

پاشان ئاماده‌بووان به‌ش به‌ش‌و به‌رپرسیارێتی‌ به‌ به‌رپرسیارێتی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ پلانی‌ ساڵی‌ 2018 كرد، به‌ پێی‌ هه‌ڵسه‌ندنه‌كه‌ش ئه‌و پلانه‌ چاپكراوه‌ پێكهاتبوو له‌ 105 بڕگه‌، كه‌ پاش هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌ركه‌وت ڕێژه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ پلانه‌كه‌ بریتی بووه‌ له‌ سه‌دا حه‌فتاو پێنج (75%) كه‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش به‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر باش ئه‌ژمار ده‌كرێت، له‌ هه‌مان كاتدا ئاماده‌بووان گفتوگۆیان كرد له‌ سه‌ر هۆكاره‌كانی‌ جێ به‌جێنه‌بوونی‌ ئه‌و بڕگه‌و به‌رنامانه‌ی‌ له‌ پلانه‌كه‌دا نه‌توانراوه‌ جێ به‌جێبكرێن، كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ زانینی‌ هۆكاره‌كانیان به‌رچاوی‌ به‌ش‌و هۆبه‌و به‌رپرسیارێتییه‌كانیش ڕووناك ده‌كاته‌وه‌ له‌ كاتی‌ دانانی‌ پلانی‌ ساڵًی‌ 2019دا كه‌ كۆتا كات 15ی‌ 1ی‌ 2019یه‌.

سه‌ره‌ڕای‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ پلان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك بڕیاری‌ گرنگی‌ له‌ بواری‌ جیاجیا لێكه‌وته‌وه‌ بۆ باشتر ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاروباره‌كانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، له‌ ماوه‌ی‌ ساڵی‌ 2018دا یانزه‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ ‌و چوار كۆبوونه‌وه‌ی‌ نائاسایی‌ ئه‌نجامداوه‌، بێجگ له‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كانی‌ ڕۆژانه‌ی‌ هاووڵاتیان‌و بواره‌ جیاوازه‌كان، خاوه‌نی‌ پلانێكی‌ تۆكمه‌ش بوو كه‌ به‌ دروشمی‌ (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزدا) به‌ درێژایی‌ ساڵی‌ 2018 كاری‌ له‌سه‌ر كرا.


28/12/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.