• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ڕووداوی‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌ دایكێك‌و سێ‌ منداڵه‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ چه‌مچه‌ماڵ

به‌ناوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆمان ئاراسته‌ی‌ بنه‌ماڵه‌و كه‌س‌و كاری‌ خوالێخۆشبوو (سێوان قادر) ده‌كه‌ین كه‌ پاش ڕووداوێكی‌ ئازار به‌خش‌و گیان له‌ده‌ستدانی‌ هه‌رسێ منداڵه‌كه‌ی‌ له‌ ڕووداوێكی‌ سوتاندا له‌ به‌رواری‌ 17ی‌ 12ی‌ 2018 له‌ شاری‌ چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌مڕۆ پاش مانه‌وه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.

له‌ ڕووداوێكی‌ سه‌خت‌و پڕ له‌ ئازاری‌ له‌مجۆره‌دا، سه‌ره‌ڕای‌ چاوه‌ڕوانیمان له‌ دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ ئه‌نجام گه‌یشتنی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ زووترین كاتدا هۆكاره‌كانی‌ ئه‌م ڕووداوه‌ ناخۆشه‌ بدۆزنه‌وه‌و سزای‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بده‌ن كه‌ تۆمه‌تیان له‌سه‌ر ساغ ده‌بێته‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا به‌ پێویستی‌ ده‌زانین ئه‌م ڕووداوه‌ پڕ له‌ ئازاره‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌و دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان بخاته‌ به‌رده‌م بیركردنه‌وه‌یه‌كی‌ قووڵ بۆ گه‌ڕان به‌دوای‌ سه‌رجه‌م هۆكارو پاڵنه‌ره‌ ڕاسته‌قینه‌كانی‌ ئه‌مجۆره‌ ڕووداوانه‌و توندوتیژییه‌ خێزانیه‌كان‌و دانانی‌ چاره‌سه‌رو ڕێوشوێنی‌ گونجاو بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ ڕووداوی‌ پڕ خه‌م‌و ئازارو ناخ هه‌ژێنی‌ له‌مجۆره‌. 

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
24ی‌ 12ی‌ 2018


24/12/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.