• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی‌ (شار) و (ڕۆژ)ی‌ ناحكومی‌ به‌ فه‌رمی‌ ده‌كاته‌وه‌

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 13ی‌ 12ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ یاوه‌ری‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان نوخشه‌ ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ دیوان و هیوا سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان و پشتیوان موحه‌ممه‌د، به‌رپرسی‌ یه‌كه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی‌ (شار)و (ڕۆژ)ی‌ ناحكومی‌ كرده‌وه‌.

له‌ هه‌ردوو بۆنه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ره‌ڕای‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ به‌ش و هۆڵ و شوێنه‌ جیاجیاكانی‌ دایه‌نگه‌كان، پیرۆزبایی‌ ئاراسته‌ی‌ خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رو ستافه‌كانی‌ دایه‌نگه‌ كردو هیوای‌ خواست ئه‌وپه‌ڕی‌ توانای‌ خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ گه‌شه‌ی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ منداڵان.

هه‌ر له‌و دوو بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ لیژنه‌كان و به‌رپرس و كارمه‌ندانی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان كرد كه‌ له‌ ئاستێكی‌ به‌رزدا ڕێنمایی‌ و بڕیاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیان جێ به‌جێكردووه‌و پرۆسه‌ی‌ مۆڵه‌ته‌كان له‌ و چوارچێوه‌یه‌دا دراون.

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌ پشتیوانی‌ ته‌واوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ كه‌رتی‌ تایبه‌ت له‌ كاركردن له‌ بواری‌ دایه‌نگه‌دا له‌ چوارچێوه‌ی‌ چاودێری‌ وردی‌ به‌ش و هۆبه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌ش له‌ پێناو ڕه‌خساندنی‌ نزیكترین ده‌رفه‌ت بۆ خانه‌واده‌كان له‌لایه‌ك و ڕه‌خساندنی‌ كێبركێ بۆ باشتر خزمه‌تكردنی‌ منداڵان له‌و قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی‌ ته‌مه‌ندا.


تێبینى: وێنه‌كانی‌ یه‌ك تا پێنج دایه‌نگه‌ی‌ (شار)ن له‌ گه‌ڕه‌كی‌ مامۆستایان و وێنه‌كانی‌ دواتر دایه‌نگه‌ی‌ (ڕۆژ)ن له‌ گه‌ڕه‌كی‌ زه‌رگه‌ته‌.


13/12/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.