• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌هۆی پابەند نەبوونی‌ به‌ یاساو ڕێنماییه‌كانه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ مۆڵه‌تی‌ دایه‌نگه‌یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

به‌ پێی‌ فه‌رمانی‌ كارگێڕی‌، ژماره‌ (1683) كه‌ له‌ ڕۆژی‌ 5ی‌ 6ی‌ 2018  له‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان ده‌رچوووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ سزای‌ دایه‌نگه‌ی‌ (لۆڤان)ی‌ ناحكومی‌ ده‌دات به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌ته‌كه‌ی‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌:
پاڵپشت به‌ بڕگه‌ی‌ (1) له‌ مادده‌ی‌ (14) له‌ ڕێنمایی‌ دایه‌نگه‌كان، ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ (2015) بڕیارماندا به‌: 
یه‌كه‌م/ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ دایه‌نگه‌ی‌ (لۆڤان)ی‌ ناحكومی‌ به‌ ژماره‌ مۆڵه‌تی‌ (49) له‌ گه‌ڕه‌كی‌ مامۆستایانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌ به‌رواری‌ ده‌رچوونی‌ ئه‌م فه‌رمانه‌وه‌.

دووه‌م/ ده‌بێت له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگدا، ئاماده‌كاری‌ بكرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ منداڵانی‌ ناو دایه‌نگه‌كه‌ بۆ دایه‌نگه‌یه‌كی‌ تر.
سێیه‌م/ ئه‌م فه‌رمانه‌ جێ‌ به‌جێده‌كرێت له‌ ڕۆژی‌ ده‌رچوونی‌ ئه‌م نووسراوه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كانیش، له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ به‌ پێی‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان پاش دوو سزای‌ ئاگاداركردنه‌وه‌و به‌دواداچوون ده‌ركه‌وتووه‌ دایه‌نگه‌ی‌ ناوبراو پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌ سیتستم‌و ڕێنمایی‌ دایه‌نگه‌كان‌و ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ له‌بار بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵانی‌ دایه‌نگه‌. 

جێی‌ ئاماژه‌یه‌، به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كات بۆ دایه‌نگه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان‌و ڕێنمایی‌ پێویستیان ئاراسته‌ ده‌كات‌و پشتیوانیان ده‌بێت بۆ ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ منداڵان، له‌ كاتی‌ هه‌ستكردن به‌ ئه‌دایه‌كی‌ باشی‌ دایه‌نگه‌دا، لیژنه‌كه‌ پێشنیاری‌ سوپاس‌و پێزانین ده‌كات‌و له‌ كاتی‌ بوونی‌ كه‌م‌و كورتیشدا سزای‌ پێویست به‌ پێی‌ قه‌باره‌ی‌ كه‌م‌و كورتییه‌كه‌ ئاراسته‌ ده‌كات.



06/06/2018
بابەتی زیاتر...
ره‌حمان عه‌لی‌
هێمن عه‌بدولقادر
د.ئه‌فرام موحه‌ممه‌د حه‌سه‌ن
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.