• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەئامادەبوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، دایه‌نگه‌ی‌ گەشەی‌ ناحكومی‌ بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ به‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ كرێكاران ڕێكخست

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 1ی‌ 5ی‌ 2018، له‌ هۆڵی‌ هۆتێل تایتانیك‌و به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێز مافپه‌روه‌ر هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان‌و خاوه‌ن‌و به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ دایه‌نگه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی‌ زانكۆو دایك‌و باوكی‌ منداڵان، دایه‌نگه‌ی‌ گه‌شه‌ی‌ ناحكومی‌ بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ كرێكاران ڕێكخست‌و ڕێزی‌ له‌ كارمه‌ندو ستافه‌كانی‌ نا.

له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌و ئاست‌و توانایه‌دا كه‌ دایه‌نگه‌ی‌ گه‌شه‌ پێگه‌یشتووه‌، ئه‌وه‌ش به‌ پشتیوانی‌ ماندووبوونی‌ ستافه‌كانیه‌تی‌ توانیویه‌تی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ له‌بارو گونجاو بۆ منداڵان بڕه‌خسێنێت، هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ بایه‌خی‌ ڕه‌گه‌زی‌ ده‌ست‌و بازو و ژیریی‌ و تواناییه‌كان كرد بۆ گه‌شه‌پێدانی‌ هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك، له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاماژه‌شی‌ به‌و كارانه‌ گرنگانه‌ كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئه‌نجامیداون به‌ له‌ بابه‌تی‌ دروستكردن‌و پابه‌ندكردنی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ بوونی‌ گرێبه‌ستی‌ كار به‌جۆرێك ئه‌رك‌و مافی‌ كارمه‌ندو خاوه‌ن كاری‌ تێدا ڕوون بكاته‌وه‌، دوا بابه‌تی‌ زۆر گرنگیش بڕیاری‌ ڕێگه‌گرتنی‌ زمانی‌ بێگانه‌ بوو له‌ دایه‌نگه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن هاووڵاتیان‌و پسپۆڕان‌و میدیاكانه‌وه‌ گرنگی‌ زۆری‌ پێدراو ده‌نگدانه‌وه‌ی‌ زۆری‌ به‌دوای‌ خۆدا هێنا.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌و د.ئاوات واژه‌یی‌‌و د.سۆزان وته‌یان پێشكه‌كردو له‌ باره‌ی‌ بابه‌ته‌كانی‌ لایه‌نی‌ ته‌ندروستی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌ دایه‌نگه‌وه‌ قسه‌یان كرد.

بڕگه‌ی‌ كۆتایی‌ مه‌راسیمه‌كه‌ش بریتیبوو له‌ پێشكه‌شكردن خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنان به‌ كارمه‌ندو ستاف‌و داده‌كانی‌ دایه‌نگه‌ی‌ گه‌شه‌، هه‌روها وه‌رگرتنی‌ خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنانی‌ دایه‌نگه‌ی‌ گه‌شه‌ بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و كارمه‌نده‌كانی‌ له‌به‌رانبه‌ر دڵسۆزانه‌ كاكردنیان ل پاڵپشتی‌ دایه‌نگه‌كاندا.


01/05/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.