• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
راپۆرت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئامارو زانیاری كارو چالاكییه‌كانی‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 2017 ده‌خاته‌ ڕوو

وه‌ك به‌شێك له‌ پابه‌ندی‌ به‌ شه‌فافییه‌ت‌و به‌رچاوڕوونی‌ هاووڵاتیان له‌ ڕێگه‌ی‌ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندنه‌وه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 24ی‌ 7ی‌ 2017، له‌ یازده‌ ته‌وه‌ری‌ جیاوازدا پوخته‌ی‌ كارو چالاكی‌‌و زانیارییه‌كانی‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 2017 (واته‌ له‌ 1ی‌ 1 تا 30ی‌ 6ی‌ 2017) بۆ ڕایگشتی‌‌و هاووڵاتیان خسته‌ڕوو.

له‌ به‌ شێكی‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، عومه‌ر گوڵپی‌، سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ دڵسۆزی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ هه‌موو پێكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ درێژه‌دان به‌ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ منداڵان‌و ئافره‌تان‌و به‌ساڵاچووان‌و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان‌و بێ‌ خانه‌و لانه‌كان به‌ شێوازی‌ جۆراو جۆر.

زانیاریی‌‌و ئاماره‌كانی‌ به‌ پێی‌ ته‌وه‌رو بواره‌كان به‌مجۆره‌ دابه‌شبوو بوون: 

یه‌كه‌م/ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان.
دووه‌م/ زانیارییه‌كان له‌بواری‌ پاراستنی‌ منداڵ.
سێیه‌م/ له‌ بواری‌ ئافره‌تان‌و داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو.
چواره‌م/ له‌ بواری‌ پاراستنی‌ به‌ساڵاچووان‌و له‌ خۆگرتنیان.
پێنجه‌م/ له‌بواری‌ ڕاهێنان‌و په‌روه‌رده‌ی‌ تایبه‌تدا.
شه‌شه‌م/ دایه‌نگه‌كان.
حه‌وته‌م/ خول‌و ڕاهێنان‌و ۆرك شۆپه‌كان.
هه‌شته‌م/ چاودێری‌ خێزان.
نۆیه‌م/ پشكنینی‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌تی‌ به‌شی‌ ئه‌ندازیاری‌ بۆ بینا حكومی‌‌و بازرگانی‌‌و گه‌شتیارییه‌كان به‌ پێی‌ شیاوی‌‌و تایبه‌تمه‌ندییان بۆ ژیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت.
ده‌یه‌م/ بودجه‌و خه‌رجییه‌كان.
یازده‌یه‌م/ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ (داهات‌و خه‌رجی‌).



24/07/2017
بابەتی زیاتر...
12
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.