عومەر گوڵپی: نابێت کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە پاساوی ناڕەوا بێ بەش بکرێن لە خوێندن.
لەمیانەی وتارێکیدا کە بەبۆنەی ساڵی نوێی خوێندنەوە نوسویەتی و لەپهیجی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فیس بووك بڵابووەتەوە، بهڕێز م.عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: نابێت بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بە پاساوی ناڕەوا منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بێ بەش بکەن لە سەرەتاییترین مافیا کە خوێندنە.
هەر لە وتارەکەیدا، م.ومەر گوڵپی نووسیویەتی:" ئێمە لە کاتێکدا سوپاس و ڕێزمان هەیە بۆ ئەو بەڕێوەبەرو مامۆستاو قوتابخانانەی کە بە پەرۆشەوە ئەرکی خۆیان بەپێی یاسا جێ بەجێ دەکەن و ئاسانکاری بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن، لە هەمان کاتدا ڕووی ڕەخنەو گلەیی جیدیشمان لەو بەڕێوەبەرانەیە کە بە پاساوی ناڕەوا دەست بەڕووی منداڵانەوە دەنێن و لەو مافە سەرەتایی و یاساییە بێ بەشیان دەکەن یان بە ناڕەوا دڵی خۆیان و خانەوادەکانیان دەشکێنن".
بەپێی ناوهڕۆكی وتارهكه، ساڵانەو لەسەرەتای ساڵی نوێی خوێندندا کێشەیەک سهرههڵدهدات ئەویش کێشەی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت و پرسی نەڕەخساندنی هەلی چونیەکی خوێندنە لە هەموو ئاستەکاندا بۆیان.
بە پێی ماددەی نۆیەم لە یاسای ۲۲ی ساڵی ۲۰۱۱، هەر کەسێکی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مافی فێربوونی هەیە، ئەویش بە مسۆگەرکردنی بەدەستهێانی دەرفەتی چونیەک بۆ وەرگرتن لە دەزگاکانی پەروەردەو فێرکردن بە هەموو قۆناغەکانیەوە، لە نێوانیاندا خوێندنی باڵا، نابێت کەمئەندامی ببێتە ڕێگر لەبەردەم وەرگرتنی لەهەر دەزگایەکی پەروەردەیی یان فێرکرنی فەرمی یان تایبەتدا.
لە کۆتایی وتارەکەیدا، نووسهر داوا لە دایکان و باوکان دەکات هەر قوتابخانەیەک ڕێگری کرد لە منداڵە کەمئەندامەکانیان بەدواداچوون بکەن و ڕێگە نەدەن منداڵەکانیان بێ بەش ببن لەو مافە سەرەتاییەیان.