• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک لەبارەی مووچەی کەمئەندامان بڵاودەکاتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، گەڕاندنەوەی یارمەتیی 13 ھەزار خاوەنپێداویستی تایبەت لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەردراوە و بڕیاری حیزبی نییە.
 
دەقی روونکردنەوەکە 

ھەندێ کەناڵی راگەیاندن بە شێوەیەک بابەتی گەڕاندنەوەی یارمەتیی 13 ھەزار خاوەنپێداویستی تایبەتیان خستووەتەڕوو کە گوایە دەستکەوتی حیزبێکە.

لێرەدا روونی دەکەینەوە ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی ژمارە چواری ئەنجوومەنی وەزیرانی رێککەوتی 7-8-2019 بڕیاری لەسەر دراوە.

حکومەتی ھەرێم موڵکی ھەموو ھاووڵاتیانی کوردستانە و ھەر بڕیارێکیش لەلایەن حکومەتەوە دەدرێت ھی ھەموو ھەرێمی کوردستانە و لایەنە بەشداربووەکانی ناو حکومەتیش لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا بەبێ جیاوازی خزمەتی ھەموو ھاووڵاتییان دەکەن. ھەروەک بەڕێز سەرۆکوەزیرانی ھەرێم لە پێشەکیی ھێڵەگشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمیشدا ئاماژەی پێداوە، وەزارەتەکان ھی حکومەتی ھەرێمن نەک حیزبە بەشداربووەکانی ناو کابینە.

ھیوادارین دەزگاکانی راگەیاندنی حیزبەکانی بەشداربووی ناو حکومەت رەچاوی ئەم بنەمایە بکەن.

جووتیار عادل
گوتەبێژی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان



09/08/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.