• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ دابین ده‌كات‌و ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ڕه‌وشی‌ ژنان وه‌رده‌گرێت

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 15ی‌ 4ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز خاتوو دڵسۆز زه‌نگه‌نه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕێكخراوی‌ دابین.

ئامانجی‌ دیداره‌كه‌ بریتبوو له‌ گه‌یاندنی‌ ڕاپۆرتی‌ ده‌رئه‌نجامی‌ پڕۆژه‌ی‌ (به‌دیهێنانی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ ژنان له‌ ژیانی‌ گشتیدا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان)  كه‌ ڕێكخراوی‌ دابین له‌ هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ (NED)ی‌ ئه‌مریكی‌ ئاماده‌یان كردبوو.

 له‌ پڕۆژه‌كه‌داو له‌ ڕێگه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ فۆرم‌و زانینی‌ بۆچوونی‌ هاووڵاتیان و به‌رپرسان و كارمه‌ندانه‌وه‌ له‌ كه‌رتی‌ گشتی‌، ڕێكخراوه‌كه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ ده‌رئه‌نجامێك سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵپێدانی‌ ژنان و ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ كاری‌ ژنان له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا كه‌ بریته‌ له‌ ڕاسپارده‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌ (8)خاڵدا، كه‌ له‌ هێندێك به‌شی‌ ڕاسپارده‌كاندا داواكاری‌ تێدایه‌ بۆ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان له‌ گێڕانی‌ ڕۆڵیان له‌ پله‌و پۆست‌و به‌رپرسیارێتی‌ گشتیدا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ و بایه‌خی‌ كاره‌كه‌و ئه‌وه‌ی‌ دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاساو ڕێنماییه‌كاندا مافی‌ ژنان ده‌پارێزن‌و پاڵپشتی‌ پرۆسه‌ی‌ ڕۆڵپێدانیان ده‌كه‌ن‌و ئه‌وه‌ی‌ بۆیان بكرێت بۆ هێنانه‌دی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ ڕاپۆرته‌كه‌ كه‌مته‌رخه‌می‌ ناكه‌ن.


15/04/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.