• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌: هه‌ر دایه‌نگه‌یه‌ك جیاكاری‌ بكات ڕووبه‌ڕووی‌ لێپێچینه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌

به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ئاگاداری‌ دایه‌نگه‌كان ده‌كاته‌وه‌ به‌ هیچ جۆرێك جیاكاری‌ نه‌كه‌ن له‌ نێوان منداڵاندا له‌سه‌ر بنه‌مای‌ پیشه‌ی‌ باوك و دایك یاخود به‌ پاساوی‌ بوونی‌ گرفتی‌ ته‌ندروستی‌ یان دواكه‌وتن له‌ قسه‌كردن و ژیریی‌ و جەخت دەکاتەوە لەوەی‌ خزمەتگوزاری‌ دایەنگە بۆ هەموو منداڵێکە بەبێ جیاوازی‌.

به‌ پێی‌ گشتاندنێك كه‌ ژماره‌ (1595) لەسەرەو له‌ به‌رواری‌ (10ی‌ 4ی‌ 2019) له‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان ده‌رچووه‌و واژۆی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌سه‌ره‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌ سێ خاڵدا وشیاری‌ ده‌دات به‌ دایه‌نگه‌كان لە هەر ئەگەرێکی‌ جیاکاری‌.

له‌ ده‌قی‌ گشتاندنه‌كه‌دا هاتووه‌: پاڵپشت بە سیستمی‌ دایەنگەکان، ژمارە (7) لە (2015)ی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران، رێنمایی‌ دایەنگەکان، ژمارە (1) لە (2015)، ئاگادارتان دەکەینەوە لە وەگرتنی‌ منداڵ و مامەڵەکردن لەگەڵ گرفتە تەندروستی و جەستەییەکان  پابەندبن بەم چەند خاڵەوە:

١ـ خزمەتگوزاری‌ دایەنگە بۆ هەموو منداڵێکە بەبێ جیاوازی‌ ئاینی‌ و نەتەوەیی‌ و ڕەگەزیی‌، هەروەها بەبێ جیاوازی‌ ئەوەی‌ خێزانەکەی‌ لە چ فەرمانگەیەک کاردەکات و چ جۆرە پیشەیەکی‌ هەیەو سەر بە چ چینێکی‌ کۆمەڵگەیە؟ هەربۆیە هیچ دایەنگەیەک مافی‌ ئەوەی‌ نییە دەرگا بەڕووی‌ هیچ مندالێکدا دابخات لەسەر هیچ بنەمایەک.

٢ـ هیچ دایەنگەیەک مافی‌ ئەوەی‌ نییە بە پاساوی‌ دواکەوتن لە ژیریی‌، یان دواکەوتن لە قسەکردن، یان هەر هۆکارێکی‌ تر منداڵ وەرنەگرێت، یان وەریبگرێت و هۆڵ و ژورێک لە دایەنگەکەی‌ تایبەت بکات بەو منداڵەوەو پارەی‌ زیاتر لە دایک و باوکی منداڵ وەرگرێت، ئەوە ئەرکی‌ دایەنگەیە کاربکات بۆ گەشەپێدانی‌ توانا جەستەیی‌ و ژیریی‌ و هزری و کۆمەڵایەتییەکانی‌ منداڵ لە ڕێگەی‌ توێژەرو مامۆستاو ستافەکانیەوە.

٣ـ ئەگەر هاتوو دایەنگە کێشەی‌ لەگەڵ منداڵێک هەبوو بەهۆی‌ گرفتێکی‌ تەندروستی‌، جەستەیی‌ یان ژیریی‌ یان دەروونی‌، ئەوە دایەنگە مافی‌ ئەوەی‌ نییە تاك لایه‌نه‌ ئەو منداڵە مۆڵەت بدات و ڕێگەی‌ پێ نەدات له‌ دایه‌نگه‌كه‌ی‌ بمێنێته‌وه‌، بەڵکو دەبێت لە رێگەی‌ دایک و باوکی‌ منداڵەوە بەریوەبەرایەتی‌ گشتیمان ئاگاداربکاتەوە تا بە فەرمی‌ ئاراستەی‌ لیژنەی‌ تایبەتمەند بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی‌ کێشە تەندروستیەکەی‌، دوا بریاریش لای‌ ئەو لیژنە پزیشکییە پسپۆڕە دەبێت بە نووسراوی‌ فەرمی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گشتیمان.

وه‌ك له‌ خاڵی‌ چواره‌می‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، لە ڕۆژی‌ دەرچوون و بڵاوبوونەوەی‌ گشتاندنه‌كه‌وه‌، بەرێوەبەرایەتی‌ ناوبراو لە ڕێگەی‌ لیژنەکانی‌ سەرپەرشتی‌ و بەدواداچوونەوە لێپێچینەوە دەکات لە هەر دایەنگەیەک پابەند نەبێت بەو سێ خاڵه‌وه‌.


10/04/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.