• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لیژنەی‌ باڵای‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگرەوە كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ ئه‌نجام ده‌دات

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 4ی‌ 4ی‌ 2019، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوویه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان دلێر ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ به‌ وه‌كاله‌ت‌و خالید عه‌لی‌، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ باڵاو هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و موحه‌ممه‌د عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ سلێمانی‌ ئاماده‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دانانی‌ پلان‌و به‌رنامه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ 2019و گفتوگۆی‌ ئه‌نجامه‌كان‌و شێوازی‌ كاركردن‌و چۆنیه‌تی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌و گرفته‌كان بوو.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ چه‌ند ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی‌ كاره‌كانه‌وه‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ ستراتیجی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌و پێویسته‌ هه‌موو دامه‌زراوه‌كان پشتیوانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ ته‌واوی‌ كاره‌كانی‌ بن، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌زمونی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئه‌زمونێكی‌ سه‌ركه‌وتووه‌و به‌ره‌و قۆناغی‌ خۆجێگیركردنی‌ زیاتریش ده‌چێت.

ئاماده‌بووانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌ستخۆشییان له‌ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ كرد كه‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان به‌شدارن له‌ سه‌رخستنی‌ پڕۆژه‌كه‌ به‌تایبه‌ت لیژنه‌ی‌ باڵاو ڕێكخراوی‌ یونسێف‌و ڕێكخراوی‌ ستێپ كه‌ جێ به‌جێكاری‌ هونه‌ری‌‌و ته‌كنیكی‌ پڕۆژه‌كه‌یه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌رپرس‌و ستافی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ سلێمانی‌.



05/04/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.